چاڤی لە ماڵەوە دانیشتووە و چاوەڕوانی (ESTA)یە

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، چاڤی هێرناندێز لە یەکەمین ڕووبەڕووبوونەوەی سەرەتای وەرز بەرامبەر ئینتەر مەیامی ناتوانێت بەشداری بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی، سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ مۆڵەتی گەشتکردن لە ئەمریکا تاوەکو ئەم ساتە ڤیزای بە چاڤی هێرناندێز نەداوە بۆ شاری مەیامی گەشت بکات، ئەوەش بەهۆی کێشەی گەشتکردنی لە پێشوودا بۆ وڵاتی ئێران دەگەڕێتەوە.

ڕاهێنەرە ناودارەکە لە ئیسپانیا لە ماڵەکەی خۆی دانیشتووە و نەیتوانیوە یەکەم یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکانی بەرشلۆنە لە ئەمریکا بەڕێوەببات.

بەڕێوەبەرانی بارسا سەرقاڵی یەکلاییکردنەوەی وردەکارییە یاساییەکانن لەگەڵ سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ مۆڵەتی گەشتکردن لە ئەمریکا (ESTA)، بۆ ئەوەی بە زووترین کات مۆڵەتی گەشتکردن بۆ ڕاهێنەرەکە بەدەستبهێنن، بەهەر شێوەیەکیش ئەو کارە بکەن، ڕاهێنەرە کەتەلۆنییەکە فریای یەکەم یاریی یانەکەی بەرامبەر ئینتەر مەیامی ناکەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید دێربیی بچوکی مه‌دریدی برده‌وه‌ و له‌ لوتکه‌دا جێگیربوو

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ بردنه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دێربی بچوکی مه‌دریدی تێپه‌ڕاند و لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی ئیسپانیی گرته‌وه‌. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌،…
Total
0
Share