کۆمپانیای (tankertrackers)ی جیهانی ئاشکرایکردووە، هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا نزیکەی 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە، داهاتەکەشی زیاتر لە یەک ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بووە.
بەپێی خشتەیەک کە کۆمپانیاکە بڵاویکردووەتەوە، لە مانگی حوزەیراندا هەرێمی کوردستان 14 ملیۆن و 836 هەزار و 586 بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە، هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی هەرێمی کوردستان 494 هەزار و 553 بەرمیل بووە.
ئەوەشی ئاشکراکردووە، حەوت وڵات بەشێوەی سەرەکی نەوتی کوردستان دەکڕن کە دەکاتە 88%ی تێکڕای نەوتی هەناردەکراوی هەرێم لەناویاندا یۆنان، ئیتالیا، تورکیا و ئۆکرانیان.
داهاتی ئەو نەوتە هەناردەکراوەی مانگی حوزەیرانی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە یەک ملیار و 821 ملیۆن و 50 هەزار دۆلار بووە، تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیراندا “122.74” دۆلار بووە.