دەنگۆیەك لەبارەی موقتەدا سەدر ڕەتدەكرێتەوە

هادی عامری و موقتەدا سەدر

كەسێكی نزیك لە موقتەدا سەدر دەنگۆی پاڵپشتیی سەرۆكی ڕەوتەكەیان بۆ هادی عامری بۆ بوونە سەرۆك وەزیران ڕەتدەكاتەوە.

ساڵح محەمەد عێراقی سەركردەی نزیك و وتەبێژ بەناوی موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر ئەو دەنگۆیەی ڕەتكردەوە كە گوایە سەدر پەیوەندی بە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح-ەوە كردووە و پاڵپشتیی خۆی و ڕەوتەكەی بۆ بوونە سەرۆك وەزیران پێگەیاندووە.

عێراقی ئەو هەواڵەی بە “بێبنەما و ناڕاست” ناوبرد.

بڵاوبوونەوەی دەنگۆكە لەكاتێكدایە هەوڵی لایەنە شیعییەكان بۆ دیاریكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق چڕبووەتەوە و بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە باس لە چەندین ناو دەكرێت.

دوێنێ میدیا عێراقییەكان و سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی بڵاویانكردەوە، كاندیدە دیاریكراوەكان كراونەتە دوو هێڵ، لە هێڵی یەکەمی چێوەی هاوئاهەنگیدا، ناوی هەریەک لە نوری مالکی، هادی عامری و حەیدەر عەبادی دێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، هەرچەندە موقتەدا سەدر پێشتر وتبووی نابێت “تاقیكراوەكان تاقیبكرێنەوە”، بەو مانایەی ئەوانەی پێشتر پۆستی سەرۆكی حكومەتیان وەرگرتووە، نابێت پۆستەكەیان پێبدرێتەوە.

لە هێڵی دووەمی كاندیدەكانیشدا چەند ناوێك هاتوون، لەوانە، محەمەد شیاع سودانی، قاسم ئەعرەجی، محەمەد سالم غەبان، ئەسعەد عیدانی، تارق نەجم و عەلی شوکری.

بابەتی پێشتر

لوتکەی ڕوسیا و تورکیا و ئێران ئەمڕۆ لە تاران باسی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات

بابەتی دواتر

خامنەیی بۆ ئەردۆغان: هێرش بۆ سەر سوریا زیان بە توركیا دەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەك لە عێراق روویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بومەلەرزەیەك لە باشووری عێراق روویدا. بەپێی راگەیەندراوی دەستەی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوەی…
زیاتر ببینە

رۆژێک پشوو راگەیەندرا

بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، رۆژی یەکشەممە کە دەکاتە 15ی ئەیلولی 2024 لە سەرجەم دامودەزگاکانی عێراق پشووی رەسمییە.…
Total
0
Share