كەركوك.. منداڵێك بەهۆی ئەشكەنجەی باوكیەوە گیانیلەدەستدا

لە کەرکوک منداڵێک بەهۆی ئەشکەنجەدانی لەلایەن باوکییەوە گیانیلەدەستدا و پۆلیسی شارەكە دەڵێت، ڕێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای كەركوك ڕایگەیاند، ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو باوكە دەگرێتەبەر، كە ئەشکەنجەی منداڵەکەی خۆی داوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، باوکی منداڵەکە بەپێی مادەی (405) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.

پۆلیسی كەركوك ناو و تەمەنی قوربانییەكەی ئاشكرانەكردووە، بەڵام بەپێی هەندێك لە سەرچاوە نافەرمییەكان تەمەنی منداڵەكە چوار ساڵە.

لیوا كاوە غەریب، بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك ڕایگەیاند، ڕێگەنادەن لەنێو دیواری ماڵاندا تیرۆر و تۆقاندن بەرامبەر بە منداڵان ئەنجامبدرێت.

وتیشی، “بەردەوام دەبین لە گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان بەرامبەر هەر کەسێک مافی ئەوانی دیکە پێشێل بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارۆخ سەید رزگار: بەلێکردنەوەی فلێکسەکان دەیانەوێت دەنگی ڕەسەنی یەکێتی نەگاتە گوێی هاوڵاتیانی زۆنی زەرد

کارۆخ سەید رزگار رایگەیاند، لایەنی بەرامبەر ترسی لە پەیامی یەکێتی هەیە، چونکە بە لێکردنەوەی فلێکسەکان دەیانەوێت دەنگی رەسەنی…
Total
0
Share