بەهۆی بەنزینە 800 دینارییەكەوە ئۆتۆمبێل سووتاوە؟
ڕوونكردنەوە دەدرێت 

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی كوالێتیی بەنزینی 800 دیناری و 690 دینارییەكە لە هەرێمی كوردستان دەدات، جەختیشدەكاتەوە هەردوو جۆرەكەی بەنزین لە پشكنیندا دەرچوون هیچ ئۆتۆمبێلێك بەهۆی خراپی كوالێتیی بەنزینی 800 دیناری و 690 دینارییەوە نەسووتاون.
بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕۆژانە شۆفێران بەنزینی 800 دیناری وەردەگرن و هیچ گرفتێك لە كوالێتیی بەنزینەكە نییە و هەردوو جۆری بەنزینی 800 دیناری و 690 دیناری كە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە تەرخاندەكرێت لە پشكنیندا دەرچوون و هیچ گرفتێكیان نییە.

ئاشكرایكرد، تائێستا هیچ ئۆتۆمبێلێك بەهۆی خراپیی كوالێتیی بەنزینە 800 دینارییەكەوە نەسووتاون، بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت بە 800 دینار بەنزینەكە دەدرێتە شۆفێران بۆ ئۆتۆمبێلی تاكسیش بە 690 دینار دابەشدەكرێت و هەمان كوالێتیین و هیچ جیاوازییەكیان نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێزێكی ڕۆژهەڵات شەهیدبوونی دوو گەریلا و توركیاش “كوشتنی” بەرپرسێكی پەكەكە ڕادەگەیەنن

یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یه‌ره‌كه‌) شەهیدبوونی دوو گەریلای له‌ بۆردومانه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردووی گوندی گەڵاڵە ڕاگەیاند و توركیاش كوژرانی…
Total
0
Share