دژەتیرۆری كوردستان بڵاویكردووەتەوە، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكە دەكاتە ئامانج و پێنج چەكداری پەكەكە شەهیدبوون، لەكاتێكدا پێشتر میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردبووەوە یەكێك لە قوربانییەكان خوێندكاری زانكۆی موسڵ بووە.
دژەتیرۆری كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 2:30ی خولەكی پاشنیوەڕۆ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیا لە نزیك دەروازەی شام لە خۆرئاوای موسڵ ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكەی كردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا 5 چەكداری پەكەكە شەهیدبوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی زانیارییەكان چوار لە قوربانییەكان پیاو بوون و یەكێكی دیكەیان ژنە.
ڕاگەیەندراوەكەی دژەتیرۆری كوردستان لە كاتێكدایە كە میدیاكانی عێراق بڵاویانكردبووەوە یەكێك لە قوربانییەكان خوێندكاری زانكۆی موسڵ بووە كە لە نەتەوەی عەرەب و هۆزی جبوری بووە.