وێنە.. بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لە دەستدا

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگەی سەرەکی هەولێر بۆ کەرکوک لە پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیلدا دوو کەس گیانیان لە دەستدا.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ڕوداوەکە لە نزیک دۆڵە بەکرە لەسەر ڕێگەی هەولێر بۆ کەرکوک ڕویداوە و ئۆتۆمبیلێکی جۆری نیسان پیکاب بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنترۆڵی لە دەستداوە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبیلێکی تانکەری گواستنەوەی سوتەمەنیدا و بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینی نیسان پیکابەکە گیانیان لە دەستداوە”.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر وتیشی، “لەکاتی ڕوداوەکەدا ئۆتۆمبیلێکی جۆری تەکسیش بۆ خۆپاراستن لە ڕوداوەکە خۆی لاداوە و کۆنترۆڵی لەدەستداوە”.

فازڵ حاجی هۆشداری دەداتە شۆفێران بەهۆی ئەوەی ڕێگە تەڕبووە دەبێت بە وریاییەوە شۆفیڕی بکرێت بۆ خۆدورگرتن لەم جۆرە ڕوداوانە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رۆكى شاره‌وانیى سلێمانى: پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری ڕاناگیرێت

سه‌رۆكی شاره‌وانیی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێدراوه‌ كه‌ پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری ڕاناگیرێت و كۆمپانیای جێبه‌جێكار به‌رده‌وام ده‌بێت…
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکان دەستپێدەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، بەبەشداریی حەوت هەزار و 813 خوازیار تاقیکردنەوەی کۆتایی خولەکانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکانی کوردستان…
Total
0
Share