کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک.
بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان پەڵەهەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان تۆز و خۆڵێک سووک دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ زمتردەبنەوە.
پێشبینییەکانی کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕؤژانی پێشوو دەبێت.