ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داوا لە لایەنگرانی دەكات لە تائیفەگەریی دووربكەونەوە و داواش دەكات توندوتیژی له دژی كه‌مینه‌كان، پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌كان بوه‌ستێنرێت.
موقتەدا سەدر، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، “سه‌درییه‌كان له‌ژێر چه‌تری مه‌رجه‌عیه‌ت و زانایانیان ڕێده‌كه‌ن، پێویسته له ڕیزی گه‌ل، چینی كه‌مده‌رامه‌ت و سته‌ملێكراوان بن”.
هەروەها دەشڵێت، گوێڕایه‌ڵی خودای گه‌وره بن و یه‌كڕیزیی نیشتمانیی بپارێزین و ده‌ست له تائیفه‌گه‌ری هه‌ڵبگرن.
سەدر لە تویتەكەیدا ئەوەشی نووسیوە، ده‌بێت توندوتیژی له دژی كه‌مینه‌كان، پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌كان بوه‌ستێنن و هه‌میشه له مه‌ترسی تیرۆر بێ‌ئاگا نه‌بن.