كۆمپانیایەكی دیكەی بواری نەوت كارەكانی لە هەرێمی كوردستان ڕاگرت

كۆمپانیای(SCG) ی تایبەت بە پشكنینی نەوت بڵاویكردووەتەوە، لەسەر فەرمانی وەزارەتی نەوتی عێراق كارەكانی لە هەرێمی كوردستان ڕادەگرێت.

كۆمپانیاكە كە تایبەتە بە پشكنینی نەوت لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، “بەداخەوە ئاگادارتان دەكەینەوە كە لە وەزارەتی نەوتی عێراق فەرمانمان پێگەیشتووە سەرجەم چالاكی و خزمەتگوزارییەكانمان لە سێكتەرەكانی نەوت و غاز لە هەرێمی كوردستانی عێراق ڕابگرین”.

ئاماژە بەوەشكراوە، “ئەم بڕیارە كۆمپانیاكەمان و هەموو ڕكابەرەكانمان دەگرێتەوە كە لە هەرێمی كوردستاندا كاردەكەن كە لەسەر بنەمای بڕیاری ژمارە 59 ی وەزارەتی نەوت/ لیژنەی باڵای ڕاوێژكاری ژمارە 36ی حكومەتی عێراقە دەركراوە”.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، هیچ بژاردەیەكی دیكەمان نییە و سەرجەم چالاكییەكانی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان ڕادەگرین.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغداد

بابەتی دواتر

وەزیری پێشمەرگە: ژیان و گوزەرانی پێشمەرگەمان باشكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share