كەسێك كەوتە بیرێكەوە و خنكا

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە كەسێكی تەمەن 38 ساڵ كە فەرمانبەربووە لە مەرزی باشماخ و دانیشتووی گوندی تەپەگوڵاو لە ناحیەی سیروان بووە كەوتووەتە ناو بیرێكەوە كە بەكاردەهێنرێت بۆ ئاودانی داغڵ و دانی سنووری گوندەكە و بەهۆیەوە خنكاوە.

بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕاشیگەیاندووە، دوای دەرهێنانەوەی تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجە كرا.

ئاشكرایكرد، دۆسیەی لێكۆڵینەوەی لەبنكەی پۆلیسی سیروان بۆ كراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەنگاوێكی باش و كوالێتییەكی خراپ
داوا لە سامانە سروشتییەكان دەكرێت ڕێنماییەكی خۆی جێبەجێبكات

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێدانی نەوت بە پاڵاوگەكان بۆ دابینكردنی بەنزین لە ناوخۆدا بە هەنگاوێكی باش ناودەبات، بەڵام سەبارەت…
Total
0
Share