تەندروستیی سلێمانی: لە جەژندا زیاتر لە هەشت هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری ڕۆژانی جەژنی قوربانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە چوار ڕۆژی جەژندا هەشت هەزار و 449 کەس سەردانی نەخۆشخانە و سەنتەرەکانیان کردووە.

تەندروستیی سلێمانی لە ئامارەکەدا ئاماژەی بە ژمارەی داخڵبوون لە نەخۆشخانە، لەدایکبوون و مردن کردووە.

بەپێی ئامارەکە، لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا دوو هەزار و 60 کەس داخڵکراون، 96 حاڵەتی لەدایکبوون تۆمارکراون و 17 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێک لەبارەی “هاوڕەگەزخوازەکان”وە پێشکەش دەکات

زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێکیان واژوو کردووە وەک پشتگیری لە هەڵمەتەکەی ئاسایشی سلێمانی بۆ دەستگیرکردنی “هاوڕەگەزخوازەکان”. لە…
Total
0
Share