هازارد بۆ فرۆشتن

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ڕەزامەندی پیشانداوە بەفرۆشتنی هازارد، گەر گرێبەستێكی گونجاویان پێبگات.

ئەنچیلۆتی پێیوایە هازارد بۆ ڕیاڵ مەدرید گرنگ نییەو ناتوانێت ڕكابەری بكات بۆ وەرگرتنی پێكهاتەی سەرەكی.

ئەنچیلۆتی بە سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید وتوە لەكاتی پێگەیشتنی گرێبەستێكی گونجاودا ، دەتوانیت هازارد بفرۆشیت.

هازارد سێ وەرزە نەیتوانیوە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و ئیدارەی یانەكەش هەوڵ دەدات دەرچەیەك بۆ فرۆشتنی بدۆزێتەوە.

هازارد موچەیەكی زۆری هەیە لە ڕیاڵ مەدرید و یەكێك بوو لە یاریزانە ئاست بەرزەكانی جیهان بەڵام لەوكاتەوەی پەیوەندی بەڕیاڵەوە كردووە، پێكان نەیهێشتووە وەك پێویست دەربكەوێت.

بابەتی پێشتر

غازی بە دوو هێندەی نرخەكەی فرۆشتووە.. قائیمقامیەتی سلێمانی غاز فرۆشی حاجی ئەنوەری داخست

بابەتی دواتر

هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share