پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە و دەڵێت، سبەی پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی هەرێم ساماڵ دەبێت و خێرایی با مامناوەند و لەنێوان (10-20) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات.

هەروەك بەرزترین و نزمترین پلەی گەرمای تۆماركراوی ئەمڕۆی شارەكانی بڵاوكردەوە.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک بە تایبەتی لە باشوورى پارێزگاى کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیان لە کاتەکانی ئێوارەدا.

كەشناسیی هەرێم ڕوونیشیكردەوە، پلەكانی گەرما بە (1-2) پلە بەراورد بەمڕۆ بەرزدەبنەوە، بەڵام خێرایی با هەر بە مامناوەندی لەنێوان (10-20) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەمێنێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو ڕۆژی چوارشەممە بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 43
سلێمانی: 42
دهۆک: 42
کەرکوک: 45
هەڵەبجە: 45
سۆران: 42
ڕاپەرین: 43
گەرمیان: 47

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدۆ بۆ فرۆشتن نییە

بابەتی دواتر

نرخی یۆرۆ بۆ یەکەمجار لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا هاوتابوو لەگەڵ دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی گۆشت هەرزانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی گۆشتی سوور بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەرزانبووە و یەك…
Total
0
Share