تەرمی كۆچبەرێك لە توركیا دۆزراوەتەوە و دەزگای لوتكە دەڵێت، “هەر كەسێك زانیاریی لەبارەیەوە هەیە پەیوەندیبكات”.
كۆچبەرەكە لە توركیا گیانیلەدەستداوە و دوای دۆزینەوەی تەرمەكەی، کوردە یەشار نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە تورکیا ڕایگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێکە تەرمی هاوڵاتییەکی بە ڕەگەز عێراقی دۆزراوەتەوە کە بە هۆکارێکی نادیار گیانیلەدەستداوە.
ئاشكرایكرد، كۆچبەرەكە ناوی حەسەن ڕەسوڵ حەسەن لەدایکبووی 1/4/1969ـیە و دەڵێت، “هەر بەڕێزێک زانیاریی هەیە لەسەر ئەم هاوڵاتییە، پەیوەندیبکات بە کوردە یەشار نوێنەری دەزگای لوتکە (905074983737+) یان پەیوەندیبکات بە دەزگای لوتکەوە”.