لە عێراقەوە سایتێكی ئیسرائیلی هاككرا

ژمارەیەك هاككەر سایتی ئەلیكترۆنیی شارەوانیی تەلئەبیب-یان هاككرد.

كەناڵی حەوتی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، سایتی شارەوانیی تەلئەبیب دزەكراوەتە ناویەوە و لە خزمەت دەرچووە.

بەپێی سایتێكی ئیسرائیلی، ژمارەیەك هاككەری عێراقی سەر بە ئێران بەرپرسیارێتیی خۆیان لە هێرشكردنەسەر سایتەكە و دزەكردنە ناویەوە ڕاگەیاندووە.

ڕوونیشیكردەوە، سایتەكە بەهۆی فشاری ناسروشتی لە ژمارەی سەردانكەران وەستاوە، كە ئامانج لێی پەكخستنی سیستمی سایتەكەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share