بافڵ جەلال تاڵەبانی: عەلی قازی هەمیشە لە بەرەی گەل و لەخەمی خەڵکدا بووە

بۆ کۆچی دوایی عەلی قازی، کوڕی پێشەوا قازی محەمەد، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی ‏یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.‏

لە پەیامەكەیدا سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، عەلی قازی یەکێک بوو لە کەسایەتییە نیشتمانپەروەرەکان و لە ڕووداوە سیاسییەکاندا ‏هەڵوێستێکی نەتەوەییانە و کوردپەروەرانەی هەبوو، هەمیشە لەبەرەی گەل و لەخەمی ‏خەڵکدا بووە.

دەقی پەیامەكە:‏

پرسە و ھاوخەمیی خۆمان بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کورد عەلی قازی، کوڕی ‏پێشەوا قازی محەمەد ڕادەگەیەنین.‏

عەلی قازی یەکێک بوو لە کەسایەتییە نیشتمانپەروەرەکان و لە ڕووداوە سیاسییەکاندا ‏هەڵوێستێکی نەتەوەییانە و کوردپەروەرانەی هەبوو، هەمیشە لەبەرەی گەل و لەخەمی ‏خەڵکدا بووە، ئەمە جگەلەوەی کوڕی پێشەوا قازی محەمەد، سەرۆکی کۆماری کوردستان ‏بوو، کە مێژوویەکی پڕ لە شانازی و سەروەریی بۆ جێهێشتین وەک یەکێک لە ‏پێشەواکانی گەلی کورد بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان.‏

بۆ ئەم خەمە، پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی کەسوکار و خانەوادەی سەربەرز و ‏تێکۆشەری عەلی قازی دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی پرسەکەتان دەزانین.‏

لە خوای گەورە داواکارین ڕۆحی کۆچکردوو شاد بکات و سەبووری بە هەموولایەک ‏ببەخشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی كێشەی موچەی نەخۆشخانەی قەڵای چارەسەركرد

لە‌سە‌ر ڕاسپاردە‌ی بافڵ تاڵە‌بانی كێشە‌ی موچە‌ی كارمەندانی نە‌خۆشخانە‌ی قە‌ڵا چارە‌سە‌ركرا. دوای ئەوەی سە‌رپە‌رشتیاری ئیدارە‌ی گە‌رمیان، نوسراوێكی ئاڕاستە‌ی یە‌كێتیی…
Total
0
Share