سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار: داواكارم هێزە ئەمنییەكان بەشێوازێكی جوان پێشوازی لە گەشتیاران بكەن

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار داوا لە هێزە ئەمنییەكان دەكات، به‌ شێوازێكی گه‌شتیاری و جوان پێشوازی له‌ گه‌شتیاران بكه‌ن.

ئه‌مه‌ل جه‌لال، سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە پەیامێكدا كە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاویكردووەتەوە، نووسیویەتی، “پێویسته‌ سه‌رجه‌م هۆتێل و مۆتێل و كافتریا و ڕێستۆرانته‌كان لە جەژندا كراوه‌بن و به‌هیچ جۆرێك نرخ به‌رز نه‌كه‌نه‌وه‌”.

باسی لەوەشكردووە، پێویستە به‌ هه‌مان نرخی ڕۆژانی تر كار بكه‌ن و نرخ به‌رز نه‌كه‌نه‌وه‌، تا بتوانن خواستی گه‌شتیاران پڕ بكه‌نه‌وه‌.

داواكاریشە هێزە ئەمنییەكان به‌ شێوازێكی گه‌شتیاری و جوان پێشوازی له‌ گه‌شتیاران بكه‌ن.

هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، “به‌هیوام كارمه‌ندانی بنكه‌ گه‌شتیاری و كۆمپانیاكان و كه‌رتی تایبه‌ت و شۆفێرانی ته‌كسی و هێڵه‌ گشتییه‌كان به‌شێك بن له‌ پیشاندانی جوانییه‌كانی كوردستان و به‌بازاڕكردن بۆ گه‌شتیاران، له‌گه‌ڵ ده‌زگا میدیاییه‌كان و كارمه‌ندانی ڕاگه‌یاندن كه‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵدان به‌ ماندبونی خۆیان زۆرترین خزمه‌ت پێشكه‌ش بكه‌ن و دیمه‌نه‌ سه‌رنجڕاكێش و سروشتی ناوازه‌ی كوردستان نیشانی گه‌شتیاران ده‌ده‌ن”.

بابەتی پێشتر

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

بایك: پاراستنی پارتی گەورەترین هاوكاری میتە ئەگەر نا چۆن لە كەلار كۆمەڵكوژی دەكەن‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر کۆدەکەنەوە

خوێندکاران و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی کەمپەینێکیان بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر ڕێکخست، داوادەکەن خوێندکاران و فەرمانبەران…
Total
0
Share