دوای ئەوەی ئەدهەم بارزانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە ویستی بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان و ڕێگری لێكرا بەناچاری گەڕایەوە بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران و پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و ڕاستییەكانی ئاشكراكردووە.
لە پەیامەكەیدا وێرای پیرۆزبایی جەژنی قوربان نووسیویەتی، “ئەمڕۆ لە یەكەم ڕۆژی جەژندا كە ناچارەن لەناو خاكی نیشتیمان و هاوڵاتییانی ئازیز و خۆشەویست و ھەڤاڵان و خزم و كەسوكار ومناڵ و نەوەكانی خۆمدا نیم دڵگرانم”.
دەشڵێت، “بە ھەر بەهایەك بێت من لێتان دوورناكەومەوە و ھەمیشە سەرسەخترین پشتیوانی داواكارییەكانی جەماوەری خۆڕاگری كوردستان دەبم”.