منداڵێكی پێنج ساڵان خنكا

پۆلیسی ڕاپەڕین گیانلەدەستدانی منداڵێكی پێنج ساڵانی ڕاگەیاند و دەڵێت، لە ڕووبارێكی سنوورەكەدا خنكاوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێک بەناوی (ل. م. ع.) ڕەگەزی نێر و تەمەن 5 ساڵان، دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ کە بەوتەی کەسوکاری لە ڕووبارێکی نزیک سنوورەکە خنکاوە.

دوای ئاگادارکردنەوەیان هێزەکانیان لە بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست، پۆلیسی ڕاپەڕین وا دەڵێت.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای پشکنین و توێکاری بۆ تەرمەکەی دەرکەوت لەناو ئاودا خنکاوە، پاش گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی ڕادەستی کەسوکارەکەی کرایەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئەوقاف: هەر مامۆستایەکی ئایینی پێش دادوەر مارەبڕین بکات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەر مامۆستایەکی ئایینی پێش دادوەر مارەبڕین بکات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.…
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: یەکێک لە بوومەلەرزەکانی ئەمڕۆ بە دووریی 66کم لە بەنداوی دەربەندیخان تۆمارکراوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، “یەکێک لە بوومەلەرزەکانی ئەمڕۆ بە دووریی 66کیلۆمەترلە بەنداوی دەربەندیخان تۆمارکراوە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی…
Total
0
Share