سەرەڕای ئەوەی بەشێك لە میدیاكان باس لە دەستلەكاركێشانەوەی بۆریس جۆنسن دەكەن، بەڵام ئەو هەنگاوە ڕەتكرایەوە و تا ئێستا جۆنسن ئەو كارەی نەكردووە.
كەمێك لەمەوبەر بەشێك لە میدیاكان باسیان لە دەستلەكاركێشانەوەی بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كرد، بەڵام تا ئێستا میدیای بەریتانی بە فەرمی ئەو هەواڵەی پشتڕاستنەكردووەتەوە.
نوێترین هەواڵی كەناڵەكانی بەریتانیا ئەوەیە كە جۆنسن دەست لە سەرۆكایەتیی پارتەكەی دەكێشێتەوە و ئەگەر زۆرە بە بەیاننامەیەك دەستلەكاركێشانەوە لە پۆستی سەرۆك وەزیرانیش ڕابگەیەنێت.
سەرچاوەیەكی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا دووپاتیكردووەتەوە، لە بەیاننامەكەدا جۆنسن دەستلەكاركێشانەوە ڕادەگەیەنێت، بەڵام تا ئێستا ئەو كارەی نەكردووە.