خشتەی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەران گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، خشتەی پلە بەرزكردنەوە بۆ ساڵانی 2018 – 2019 ی ئەفسەران گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە دوای ڕەزامەندیی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی هەرێم خشتەی پلە بەرزكردنەوەی ساڵانی 2018- 2019ی هێزەكانی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان و خشتەی پلە بەرزكردنەوەی نەورۆز و ئەیلولی 2018-2019ی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشایستەكەیەوە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە.

هاوكات سەرۆكی ئەركانی وەزارەت ڕاشیگەیاند، كار كراوە بۆ تەواو كردنی خشتەكانی 2018-2019ی یەكەكانی 70 و 80 و لەنزیكترین كاتدا، فەرمانی پلە بەرزكردنەوەی ئەوانیش دەردەچێت.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك بۆ ئەو كەسانەی خانوویان نییە

بابەتی دواتر

بایرن لە غەدری ڕیاڵ و بارسا دەترسێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share