ئیدارەی خۆسەر 35 منداڵی چەكدارانی داعشی ڕادەستی فەرەنسا كردەوە

ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان 16 ژن و 35 منداڵی چەکدارانی داعشیان ڕادەستی فەرەنسا كردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئیدارەی خۆسەر ئاماژەی بەوەكردووە، شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنساهاتوونەتە قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان و دوای واژووکردنی ڕێککەوتنامەیەک 16 ژن و 35 منداڵی چەکدارانی داعشیان ڕادەستی ئەو وڵاتەكردووەتەوە.

لەبەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 116 منداڵی چەکدارانی داعش و 41 ژن کە دایکی ئەو منداڵانە بوون، ڕادەستی وڵاتان کراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share