ئەو وادەیەی بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبوونی كەمدەرامەتان دیاریكرابوو كۆتاییهات و نزیكەی 120 هەزار كەس فۆڕمیان پڕكردووەتەوە.
شەوی ڕابردوو وادەكە كۆتاییهات، بەپێی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ وەرگرتنی ئەو 20 هەزار یەكە نیشتەجێبوونەی تەرخانكراوە بۆ كەمدەرامەت و كرێنشینان 119 هەزار و 919 كەس فۆڕمیان پڕكردووەتەوە.
ڕوونیشیكردەوە، لەو ژمارەیە ڕێژەی 88%یان خێزاندار و 12%یان سەڵتن.
پارێزگای هەولێر پلەی یەكەمی لە پڕكردنەوەی فۆڕمەكاندا تۆماركردووە بەڕێژەی 50%، بەدوایدا سلێمانی 26%، دهۆك 11% و هەڵەبجە 1% دێن.
هەرچی سەبارەت بە ئیدارە سەربەخۆكانە گەرمیان لە ڕیزی پێشەوەیە بە 9%، پاشان زاخۆ 2%، سۆران 2% و ڕاپەڕین 1%.