کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ڕەشەبا ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت و سبەینێ زیاتر چالاکدەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرایی با لە ناوچەکانی سلێمانی و بەشێک لە ناوچەکانی کەرکوک زیاتردەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک هەور لە ناوچە شاخاوییەکان، لە هەندێک کاتدا خێرای با چالاک دەبێت بە تایبەت لە سلێمانی و گەرمیان.
پلەکانی گەرما نزیکدەبێت لە ڕۆژانی پێشوو.