سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پەیامێكی لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ بڵاوكردەوە و دەڵێت، دەبێت كەس بەدەرنەكات.
نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە تویتێكدا ڕایگەیاند، دەبێت حکومەتی داهاتوو حکومەتێک بێت هەڵگری پەیامی خزمەتكردن بێت بە سەرجەم عێراقییەكان.
وتیشی، حكومەتێكی دوور لە “بەدەركردن و پەراوێزخستن و دوورخستنەوە”ی هەر لایەنێک کە بەشداری لە پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنەکاندا کردووە یان بەشداری نەکردووە، ئەوانەی تێیدا ماونەتەوە یان کشاونەتەوە.
— Nouri Al-Maliki (@nourialmalikiiq) July 4, 2022