توركیا سەربازگەی دیكەی لە ئامێدی كردەوە

تورکیا سەربازگەی دیكەی لە سنووری قەزای ئامێدی زیادکرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا دوو خاڵی تری سەربازی لە سنووری قەزای ئامێدی داناوە.

باسی لەوەشكرد، سەربازگەكانی توركیا لە زنجیرە چیای مەتین بەرامبەر گوندی “سەرگەلێ” لە دەڤەری نهێل جێگیرکراون

هەر بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێرمان، سوپای توركیا ماوەی 10 ڕۆژە ئۆپەراسیۆنەكانی دەستپێكردووەتەوە، ئەویش دوای ئەوەی بۆ ماوەی هەفتەیەک لەو چێوەیەدا خاڵە سەربازیەکانی خۆی لەناوچەی ئامێدی زیادکردووە.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، نزیكەی دوو مانگ لەمەوبەر سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لەنێو خاكی هەرێمی كوردستان دەستپێكرد لەو ماوەیەشدا پێنج خاڵی سەربازی لە چیای کورەژارو و دۆسکی ژورێ جێگیرکرد .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ گۆڕینەوەی دۆلارە بە 1320 دینار
لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بانكێك لق دەكاتەوە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەڵێت، “لقی بانكی گۆڕینەوەی دراو لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەكرێتەوە”. لە راگەیەندراوێكدا كە كەمێك لەمەوبەر…
Total
0
Share