ئاگادارییەك بۆ شۆفێرانی تاكسی
تایبەتە بە پێدانی لۆگۆ

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی ئاشكرایدەكات، لۆگۆ بەو ئۆتۆمبێلە تاكسییانە نادرێت كە ڕەنگیان و سوور و سپییە و جەختیشدەكاتەوە لە ئێستادا شۆفێرانی تاكسی كە ڕەنگی ئۆتۆمبێلەكەيان “بۆرە”دەتوانن سەردانیان بكەن و سزای دارایی نادرێن.
ئامانج دەروێش جێگری بەرێوەبەری گشتیی گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، لە ئێستادا شۆفێرانی تاكسی دەتوانن سەردانمان بكەن و مامەڵە بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی لۆگۆی تایبەت بە ئۆتۆمبێلی تاكسی و سزای دارایی نادرێن كە تائێستا لۆگۆكەیان وەرنەگرتووە.
ئاشكرایكرد، ئەو تاكسيیانەی ڕەنگیان”سوور و سپییە”و تابلۆی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقن لۆگۆیان پێنادرێت و هیچ بڕیار و ڕێنماییەكی نوێ نەدراوە كە لۆگۆیان پێبدرێـت.

ئاماژەی بەوەشكرد، “لە ئێستادا لۆگۆكان تەنها بە ئۆتۆمبێلی تاكسی دەدرێت و هیچ بڕیار و ڕێنماییەكمان ئاراستە نەكراوە بۆ پێدانی ئەو لۆگۆیانە بە پاسی هێڵەكانی ناوشار و دەرەوەی شار”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەبێتە هاوسەرۆكی هاوپەیمانیی پێشكەوتنخوازی 119 حزبی جیهانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک یەکێک لە سەرکردەکانی پارتە هاوپەیمانییە پێشکەوتنخوازەکان هەڵبژێردرا و نوێنەرایەتیی تەواوی…
Total
0
Share