لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگای سلێمانی پێنج بڕیاری لەبارەی سەربڕینی ئاژەڵ و قوربانیكردن دەركرد

لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارێكی لەبارەی سەربڕینی ئاژەڵ و قوربانیكردن دەركرد.

قائیمقامییەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بەمەبەستی خۆئامادەکردن و پێشوازیکردن لە ڕۆژانی جەژنی قوربان، ئەمرۆ لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگای سلێمانی لە دیوانی قایمقامیەت بە سەرپەرشتی ئاوات محمد، قایمقامی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرێوەبەر و نوێنەرانی دامودەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبونەوە”.

لە کۆبوونەوکەدا باس لە چۆنیەتی گرتنەبەری ڕێکارەکانی خۆپارێزیی کرا بۆ ڕێگریکرن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا و پەتای خوێنبەربوون، بۆ ئەوەی تەندروستیی هاوڵاتییان پارێزراوبێت و بتوانن بە بەبێ گرفت لە ڕۆژانی جەژندا قوربانیەکانیان ئەنجامبدەن.

هەر بۆیە لە کۆتایی کۆبونەوەکە لیژنەکە بڕیاریدا بە:

یەکەم: سلێمانی بە ڕووی گەشتیاراندا کراوە دەبێت.

دووەم: کوشتارگاکانی سلێمانی لە ڕۆژانی جەژن بەردەوام کراوەدەبن، تاوەکو هاوڵاتییانی شاری سلێمانی بتوانن قوربانیەکانیان لە کوشتارگەکان ئەنجام بدەن.

سێیەم: سەربڕینی ئاژەڵەکان بەپێی ڕێنماییەکانی بەرێوەبەرایەتی ڤێتیرنەری سلێمانی دەبێت و ئاژەڵەکان پێش سەر بڕین پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت و دوای سەربڕینیش پشکنین بۆ گۆشتەکەی ئەنجام ئەدرێت.

چوارەم: فرۆشتن و سەربڕینی ئاژەڵ لە کۆڵانەکان و سەرشەقامەکان و بناری گۆیژە قەدەغەیە و هەرکەسێک ئەنجامی بدات ڕێکاری یاسایی لەگەڵدا دەگیرێتە بەر.

پێنجەم: لیژنە هاوبەشەکان بە هاوکاری هێزە ئەمنیەکان بەردەوامدەبن لە گەڕان و چاودێریکردن، تاوەکو سەرجەم بازاڕ و دووکان و شوێنەگەشتیاریەکان پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس و پەتا گواستراوەکان بکرێن.

بابەتی پێشتر

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی ئامێدی دەكەن

بابەتی دواتر

ڕاگەیەندراوێك لە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمەوە.. لەبارەی 20 هەزار یەكەكەوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: ئامێرەکانی پشکنینی مەینۆشی لە مەفرەزەکانمان نەکشێنراونەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە ئامێرەکانی پشکنینی مەینۆشی لە مەفرەزەکانی هاتوچۆ کشێنراونەتەوە، رایگەیاندووە، ئەگەر ئامێرەکانیش لەکاربکەون…
Total
0
Share