سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم تایبەت بە ڕێكخستنەوەی میلاكی مامۆستایان لە خوێندنگەكان دەدات و جەختدەكاتەوە بۆ ئەمساڵ بڕیار دراوە میلاكی مامۆستایان بەپێی پێویستی لە خوێندنگەكان ڕێكبخرێنەوە و وردەكارییەكەی لە ڕێگەی تۆڕی میدیایی ئێستاوە ئاشكرادەكات.
عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، لە ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەوە بڕیارێك دراوە تایبەت بە ڕێكخستنەوەی میلاكی مامۆستایان لە خوێندنگەكان كە بەپێی پلەی پسپۆری و پێویستی لە خوێندنگەكان دابنرێن و بگوازرێنەوە.
ئاشكرایكرد، ساڵانی پێشتر لە وەرزی هاویندا ئەو بڕیارە دەركراوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ جەختیلەسەركراوەتەوە و بەپێی پلەی پسپۆری و پێویستی لە خوێندنگەكان میلاكی مامۆستایان ڕێكبخرێت و میكانیزمێك بۆ جێبەجێكردنی دادەنرێت