قوباد تاڵەبانی: باشترین ڕێگا بۆ بەرگرتن لە كۆچكردنی گەنجان بەهێزكردنی كەرتی تایبەت و ڕەخساندنی هەلی كاری زیاترە

جێگری سەرۆك وەزیران جەختدەكاتەوە باشترین ڕێگە بۆ بەرگرتن لە كۆچكردنی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات گەشەپێدانی ئابوری و بەهێزكردنی كەرتی تایبەت و ڕەخساندنی هەلی كاری زیاترە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ شاندێكی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا سەبارەت بە كۆچی گەنجان و چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی تۆڕەكانی تاوانكاری و قاچاخچێتیی مرۆڤ و ماددەی هۆشبەر كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێویستی هاوكاريی نێودەوڵەتی كرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تۆڕەكانی تاوانكاری و قاچاخچییەكانی مرۆڤ و ماددەی هۆشبەر كە ئەم تۆڕانە بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو خەڵكانێكی زۆریان هەڵخەڵتاندووە و پارەی خەڵكیان خواردووە و ساڵانەش ژمارەیەكی زۆر خەڵك دەكەنە قوربانی.

جێگری سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەكەدا جەختیكردەوە باشترین ڕێگا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تۆڕەكانی تاوانكاری نەهێشتنی زەمینەی كۆچكردنی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات تەنها بە گەشەپێدانی ئابوری و بەهێزكردنی كەرتی تایبەت و ڕەخساندنی هەلی كاری زیاتر دەبێت بۆ گەنجان.

بابەتی پێشتر

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی چەند ناوچەیەكی سنووری قەزای ئامێدی دەكەن

بابەتی دواتر

لە هەولێر 46 بەنزینخانە سزادران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share