سەرۆکی حکومەت: هەموو شوێنەکانی چەک فرۆشتن دابخرێن

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای ڕووداوەکەی ئەمڕۆی گەڕەکی سورچیان کە تێیدا ژن و مێردێک کوژران پەیامێکی بڵاوکردەوە، بەوپێیە، داوای داخستنی سەرجەم شوێنەکانی فرۆشتنی چەک و دەستبەسەرداگرتنی چەکە بێمۆڵەتەکانی کردووە.

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتدا هاتووە، بۆ ئەوەی چیتر هەڕەشە بۆ سەر ژیانی خەڵک دروستنەبێت، داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە هەموو شوێنەکانی فرۆشتنی چەک دابخرێن و سەرجەم چەکە بێمۆڵەتەکانیش دەستیان بەسەردابگیرێت.

ڕایگەیاندووە، ” ئێمە ئاسایشی خەڵک و وڵاتی خۆمان ناکەینە قوربانیی خراپەکاران و قاچاخچییان و هەلپەرستان”.

داوا لە خەڵکی کوردستانیش دەکات، چەکە بێمۆڵەتەکانیان ڕادەستی حکومەت بکەن و بەشداربن لە پرۆسەی پاککردنەوەی کوردستان لە چەکە بێمۆڵەتەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “دواتر بەپێی یاسا بابەتی مامەڵەکردن بە چەک ڕێکدەخرێتەوە”.

پەیامێکی مەسرور بارزانی بۆ دادگاکانە و داوا دەکات، چاوپۆشی و کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی یاسا نەکەن، ” دڵنیاشیاندەکەمەوە کە بە هەموو شێوەیەک، پاڵپشت و هاوکاریان دەبین”.

بابەتی پێشتر

زانایەك وادەی توانەوەی بەستەڵەكی باكوور ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

جێرارد دوای کۆتینیۆ، سوارێزی کردووەتە ئامانج

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێشتخانەیەك لە سەهۆڵەكە داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەكانی دیكەی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی…
Total
0
Share