زانایەك وادەی توانەوەی بەستەڵەكی باكوور ئاشكرادەكات

زانایەكی ڕوس وادەی توانەوەی بەستەڵەكی باكوور ئاشكرادەكات و دەڵێت، هاوینان بەبێ بەفر دەبێت.

ئەلیساندەر ماكارۆڤ بەڕێوەبەری پەیمانگەی لێكۆڵینەوە لە هەردوو جەمسەری باكوور و باشوور، شیكارییەكی زانستییانەی بۆ پلەی گەرمی و دۆخی سەهۆڵبەندانی هەردوو كیشوەرەكە كردووە و ئاشكرایكرد، پێدەچێت تا كۆتایی ئەم سەدەیە، جەمسەری باكوور هاوینی بێبەفر بەڕێبكات.

بەپێی وتەی ماكارۆڤ، قەتیسبوونی گەرما و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بەردەوامدەبن، بەڵام لە جەمسەری باكوور پرۆسەكە دوو بۆ سێ هێندە خراترە بەراورد بە شوێنەكانی تری هەسارەی زەوی.

زانا ڕوسەكە پێشبینیدەكات لە ساڵانی نێوان 2030 – 2050 پلەكانی گەرما جێگیرببن و بەوەش توانەوەی سەهۆڵبەندانی جەمسەری باكوور كەمببێتەوە و كەش زۆر گەرم نەبێت.

دوای ئەو وادەیە و تا كۆتایی ئەم سەدەیە، پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و بەوەش سەهۆڵەندانی جەمسەری باكوور لە هاویندا بە تەواوەتی دەتوێتەوە، وەك ئەلیساندەر ماكارۆڤ شیكاریی بۆ كردووە و دەڵێت، “لە ماوەی 10 ساڵدا 13.5%ی سەهۆڵەندانی جەمسەری باكوور تواوەتەوە”.

بابەتی پێشتر

ئاگر لە كامپی ئاوارەكانی باجد كەنداڵ لە زاخۆ كەوتەوە

بابەتی دواتر

سەرۆکی حکومەت: هەموو شوێنەکانی چەک فرۆشتن دابخرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا بیکڕە و دواتر پارە بدە.. “ئەپڵ” بە خزمەتگوزارییەکی نوێ کڕیاران ڕادەکێشێت

کۆمپانیای “ئەپڵ” لە کۆنفرانسی ساڵانەیدا بۆ پەرەپێدەران ئاشکرایکردووە، لەڕێی خزمەتگوزارییەکی نوێوە بەکارهێنەران دەتوانن بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە بکڕن و دواتر…
زیاتر ببینە

لێزمەباران و هەورەبروسكە بەڕێوەن.. كەشوهەوای 72 كاتژمێری داهاتوو ئاشكرادەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پشبینیی كەشوهەوای 72 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە. لە ڕاگەیەندراوێكدا كەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە،…
Total
0
Share