ڕەئیسی: بوونی ئیسرائیل لەم ناوچەیە خزمەتی ئاسایش و سەقامگیریمان ناکات

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بوونی کیانی ئیسرائیلی لە ناوچەکە بە مەترسی و مایەی ئاڵۆزی ناودەبات و جەختدەکاتەوە، کە خزمەت بە سەقامگیری و ئاسایشی ئەم ناوچەیە ناکات.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی لوتکەی وڵاتانی سەر دەریای قەزوێن ئیبراهیم ڕەئیسی وتی، ئاسایشی ئەم ناوچەیە تەنها بە وڵاتانی ناوچەکە و دراوسێکان دەپارێزرێرێت و سەقامگیریی تێدا بەدیدەهێنرێت.

ڕەئیسی جەختیکردەوە، “بوونی کیانی ئیسرائیلی لەم ناوچەیە هۆکاری ئاڵۆزی و ناسەقامگیرییە، بە هیچ شێوەیەک لە شێوەکان خزمەت بە ئاسایشی ناوچەکە ناکات”.

هەر لەوبارەیەوە حوسێن عەبدول لهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانیدا بۆ ئەنقەرە ڕایگەیاند، بوونی ئیسرائیل لەم ناوچەیە هیچ سوودێکی نییە جگە لە ئاژاوە و فیتنە و تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە.

ئەم لێدوانانەی بەرپرسانی ئێران لەکاتێکدایە کە پێشتر حکومەتی ئیسرائیل سەرجەم گەشتیاران و هاوڵاتییانی وڵاتەکەی لە تورکیا ئاگادارکردەوە کە لە هۆتێلەکان و شوێنی مانەوەیان نەچنە دەرەوە بەهۆی پلانی هەڵمەتێکی هێرشکردنە سەر هاوڵاتییانی ئیسرائیل لە تورکیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵگەری ئێران: هەینی داهاتوو ئێرانییەکان دەتوانن لە پارێزگای سلێمانی دەنگبدەن

کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، هەینی داهاتوو، کە هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی 13 هەمین گەڕی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری…
Total
0
Share