چێوەی هەماهەنگی: دەكرێت سەرۆك وەزیرانی داهاتوو لە سەربەخۆكان بێت

پەرلەمانتارێكی چێوەی هەماهەنگی ڕایدەگەیەنێت، شەقامی عێراقی چاوەڕوانی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێزە و دەشڵێت، كراوەن بەڕووی هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران لە سەربەخۆكان.

ئیبتسام هیلالی پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی چێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، كۆبوونەوەكانی چێوە بەردەوامە و كراوەیە بەڕووی سەرجەم فراكسیۆنەكاندا. ئەوەشی وت، كۆبوونەوەیان لەگەڵ هاوپەیمانیی سەروەری، هاوپەیمانی عەزم و سەربەخۆكان هەیە لەپێناو پێكهێنانی حكومەت.

هیلالی ئەوەشی خستەڕوو، “ئالنگاریی گەورە ڕووبەڕووی چێوەی هەماهەنگی دەبێتەوە دەربارەی پێكهێنانی حكومەت، بەتایبەت دوای دەستلەكاركێشانەوەی فراكسیۆنی سەدر”.

دووپاتیشیكردەوە، “چێوە بەرپرسیارێتیی پێكهێنانی حكومەتی هەڵگرتووە و وتوێژی لەگەڵ سەرجەم فراكسیۆنەكان گرتووەتەئەستۆ بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز كە توانای گەیاندنی عێراقی هەبێت بە كەناری ئارامی”.

پەرلەمانتارەكە ئەوەشی وت، شەقامی عیراقی چاوەڕوانە چێوەی هەماهەنگی حكومەتێكی بەهێز پێكبهێنێت، كرانەوە بەڕووی سەربەخۆكاندا هەیە تا كاندیدی سەرۆك وەزیران كەسایەتییەكی سەربەخۆ و لێهاتووبێت و توانای ئیدارەدانی عێراق و دەركردنی لەو قەیرانانە هەبێت كە پیایدا تێپەڕدەبێت.

بابەتی پێشتر

میلان و ئینتەر، کامیان گرەوی دیبالا دەبەنەوە؟

بابەتی دواتر

ئەو نەخۆشییانەی پەیوەندییان بە بەرزیی باڵاوە هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share