كارەبای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بەرێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەكاتەوە كە پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ بەستراوە و كارا نەكراوە لە ماوەی یەك مانگدا سەردانی بەرێوەبەرایەتیی بكەن بە مەبەستی تۆماركردن و هاوبەشیكردنی فەرمی.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی تێیدا هاتووە، ئەو هاوڵاتییانەی پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە پێویستە لە ماوەی یەك مانگدا سەردانی هۆبەكانی فرۆشتنی وزەی بەرێوەبەرایەتییەكانی كارەبا بكەن بە مەبەستی تۆماركردن و هاوبەشیكردنیان بە شێوەی فەرمی.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەگەر پابەندنەبن بە پێچەوانەوە كارەباكەیان كەمدەكرێتەوە و تا مامەڵەی هاوبەشیكردنەكەی بە فەرمی تەواو دەبێت و ئەگەریش هەر هاوبەشێك دەستكاریی پێوەرە زیرەكەكە بكات، ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیمە تەندروستییەکانی سلێمانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەڕێوبەرایەتیی گشتی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی خستە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە…
Total
0
Share