لە هەینییەوە خۆڵبارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە شەوی هەینییەوە خۆڵبارین دەستپێدەکات و لە شەممە و یەکشەممەدا کاریگەرییەکەی کەمدەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژانی هەینی، شەممە و یەکشەممە دەریدەخات، ڕۆژی هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە، لە کاتەکانی شەوی هینیدا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.

کاریگەریی خۆڵبارینەکە لە هەندێک ناوچە مامناوەند دەبێت و مەودای بینین 7 بۆ 8 کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە.

لە ڕۆژی شەممەدا کاریگەریی تۆز و خۆڵەکە بەشێوەیەکی کەم بەردەوام دەبێت، ڕۆژی یەکشەممە کاریگەریی خۆڵبارینەکە نامێنێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ناوەڕاست و باشووری عێراق خۆڵبارینەکە لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە بەشێوەی سەپۆلی خۆڵبارین دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لەپێناو هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهاتدا، حكومەتی هەرێم گرنگی بە گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ داوە

لە پەراوێزی كۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی دێڵفی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ كۆنستاتینۆس تساریاراس، وەزیری كشتوكاڵ و پەرەپێدانی گوندەكانی…
زیاتر ببینە

هەر بریکارێکی خۆراک بەرامبەر بە هاوڵاتییان کەمتەرخەمبێت سزادەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر، رایدەگەیەنێت، هەر بریکارێکی خۆراک بەرامبەر بە هاوڵاتییان کەمتەرخەمبێت سزادەدرێت. بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراكی…
Total
0
Share