نیوەی ساڵی 2022 ڕۆیشتووە.. ئەنجومەنی وەزیران بودجەی 2022 تاوتوێدەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، خستنەڕووی بابەتی پڕۆژە بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2022 تاوتوێدەكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

– خستنەڕووی بابەتی چەندبارەبوونەوەی هێرشەکان بۆ سەر خەڵک و ژێرخانی کوردستان لە چەند مانگی رابردوودا و گرنگیی پێکهێنانی هێزی هاوبەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی و رێکارەکانی هەردوو وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و ناوخۆ بۆ پاراستنی ژێرخانی گشتی و دامەزراوەکانی نەوت و گاز.

– خستنەڕووی بابەتی گوشاری بەردەوامی حکومەتی فیدراڵی بۆ وەبەرهێنەرانی بواری نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان لە پێناوی پەکخستنی پڕۆژەکانی گەشەپێدانی سەرچاوەکانی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان کە ئەمەش بە ئاشکرا پێشێلکردنی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانە.

-خستنەڕووی بابەتی پڕۆژە بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2022.

بابەتی پێشتر

توركیا بەڵێنی لە سوید و فینلەندا وەرگرت<br>چەك و پەكەكە داواكاریی سەرەكیی توركیا بوون بۆ هەردوو وڵاتەكە

بابەتی دواتر

کەشناسی هەرێم دەڵێت ئاسمان ساماڵ دەبێت و عێراق هۆشداریی خۆڵبارینی چڕ دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشتەی مووچە راگەیەندرا

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی بۆ مانگی حوزەیران بڵاوكردەوە كە بە دوو رۆژ كۆتایی…
Total
0
Share