ئەمریكا ژمارەیەك سزای دیكەی بەسەر ڕوسیادا سەپاند

هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و گه‌نجینه‌ی ئەمریكا سزای نوێیان بەسه‌ر ژماره‌یه‌ك قه‌واره‌ و به‌رپرسی دیكه‌ی ڕوسیا سەپاند.

ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، سزای به‌سه‌ر 45 قه‌واره‌ و 29 كه‌سدا سه‌پاندووه‌، یه‌كێك له‌وانەش‌ قه‌واره‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیایه‌، ئه‌ویش به‌هۆی پێشكه‌شكردنی پشتیوانیی دارایی به‌ قه‌واره‌یه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی ڕوسیا، كه‌ كاری كڕینی مادده‌ و كه‌ره‌سته‌ی خاو بۆ پیشه‌سازی به‌رگریی ڕوسیا ده‌كات.

باسی لەوەشكرد، وه‌زاره‌تەكەیان ‌ئه‌و یه‌كه‌ سه‌ربازییانه‌ی ڕوسی ده‌ستنیشان ده‌كات، كه‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ له‌ پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و یاسای مرۆیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ تێوه‌گلاون.

بلینكن ئاشكراشیكرد، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كردنیان یان پێشێلكردنی سه‌روه‌ری ئۆكرانیا و سه‌لامه‌تی هه‌رێمایه‌تی و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی، پێدانی ڤیزایان به‌ 511 ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی ڕوسی سنوورداركردووه‌.

جەختیشی كردەوە، نووسینگه‌ی چاودێریكردنی دارایی بیانی هاورده‌كردنی ئاڵتوونی ڕوسیی بۆ ئه‌مریكا قه‌ده‌غه‌كردووه‌.

بابەتی پێشتر

جوتیار عادل: فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر لە هەرێم نەگەیشتووەتە ئاستێک جێگەی مەترسی بێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی كشتوكاڵ وردەكاریی دامەزراندنی پێنج هەزار دەرچووی لە بەشەكانی كشتوكاڵ بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: خزمەتكردنی خەڵكی سلێمانی بە ئەركی خۆمان دەزانین و باشتركردنی گوزەرانیان كاری لەپێشینەمانە

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی خەڵكی سلێمانی بڵاوكردەوە. لە پەیامەكەیدا هاوسەرۆكی یەكێتی سەرباری…
Total
0
Share