توركیا ڕازیبوو كە سوید و فینلەندا ببنە ئەندام لە ڕێكخراوی باكووری ئەتڵەسی “ناتۆ”.
توركیا، سوید، فینلەندا ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاویكردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە كە توركیا ڕەزامەندبووە بەئەندامبوونی هەریەك لە سوید و فینلەندا لە ناتۆدا.
توركیا ڕاشیگەیاندووە، “ئەوەی ویستوومانە لە سوید و فینلەندا بەدەستمانهێناوە”.
هاوكات لە ڕاگەیەندراوەكەیاندا هاتووە، لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی ئاسایشی هاوبەش واژووكراوە و داوای هەڵگرتنی گەمارۆدانی چەك لەسەر توركیاش كراوە.