پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی هەڵگرتنی چەكی بێمۆڵەتەوە دەدات

لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ و ئەنجومەنە خۆجێییەكان لەپەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی یاسای تایبەت بە هەڵگرتنی چەك و پێدانی مۆڵەتی چەكەوە دەدات و ئەندامێكی لیژنەكەش تەئكید دەكاتەوە گرفت لە یاساكەدا نییە، بەڵكو لە هەرێمی كوردستان گرفت لە جێبەجێنەكردنی یاساكاندا هەیە.

باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ و ئەنجومەنە خۆجێییەكانی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە هەرێمی كوردستان یاسای تایبەت بە هەڵگرتنی چەك گرفتی نییە و ماوەیەكە هەمواركراوەتەوە، بەڵكو گرفت لە جێبەجێكردنی یاساكاندا هەیە كە وەكو خۆیان جێبەجێناكرێـن.

ئاشكرایكرد، لە یاساكەدا سزا بۆ ئەو كەسانە دانراوە كە چەكی قورسیان پێبێت و ئەگەر مامەڵەی پێوەبكەن لەكاتێكدا زۆرینەی تاوانەكان بە چەكی سووك ئەنجامدەدرێن و جگەلەوەش گرفت لە پێدانی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەكدا هەیە كە لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆدا و پێشتر ئەو دەسەڵاتە لای پارێزگارەكان بووە.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشكرد، لە ئەوروپا هیچ كەسێك چەك هەڵناگرێت و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە پارێزراون و پێویستە هەمان میكانیزم لە هەرێمی كوردستان جێبەجێبكرێت.

بابەتی پێشتر

کرملین: دەشێت شەڕ لە یەك ڕۆژدا كۆتایی پێبێت

بابەتی دواتر

ئاسێنسیۆ لەنێوان ڕیاڵ و چوار یانەدا بڕیار دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لەگەڵ خێزان و كەسوكاری قوربانییانی ڕووداوە دڵتەزێنەكەی ئەمشەوی سلێمانییە

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “دڵمان لەگەڵ خێزان و كەسوكاری قوربانییانی ڕووداوە دڵتەزێنەكەی ئەمشەوی سلێمانییە و هاوسۆزیی خانەوادە…
Total
0
Share