ئەو خوێندكارەی ئەمڕۆ سێشەممە دوو مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدینی لە هەولێر كوشت، دەستگیركرا.
ئاسایشی ههولێر كەمێك لەمەوبەر ئاشكرایكرد، بكوژی د. كاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس حهمهخان دهستگیركرا و ناوی ئاراس عوسمان-ـە.
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە خوێندكارەكە تەقەی لە دوو مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین كرد و هەردووكیان كوژران.
دوو مامۆستاكە د. كاوان ئیسماعیل ئیبراهیم، ڕاگری كۆلێژی یاسا لە زانكۆی سەڵاحەدین و د. ئیدریس حهمهخان مامۆستای بەشی میكانیكی كۆلێژی ئەندازیاریی زانكۆی سەڵاحەدین بوون.
خوێندكارەكە هەوڵیداوە لە زانكۆی سۆرانەوە بگواسترێتەوە بۆ زانكۆی سەڵاحەدین و لە ئەنجامی ئەوەدا ناكۆكی دروستبووە و تاوانەكانی ئەنجامداوە.