شارەزایەکی کەشناسی: لافاو بەڕێوەیە و پەڵە دەدات

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە کۆتایی هەفتەی یەکەمی مانگی دوانزە، شەپۆلێکی زۆرباشی باران روو لە ناوچەکانمان دەکات.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە کۆتایی هەفتەی یەکەمی مانگی دوانزە و ناو هەفتەی دووەمی ئەم مانگەدا، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی دابارانی چڕ و زۆرباش، هەروەها مەودا شەپۆلەکە درێژخایەن دەبێت.

وتیشی، شەپۆلەکە کاریگەری دەبیت لەسەر نەمانی وشکی لە ناوچەکەدا و دۆخێکی تەڕ ناوچەکانمان دەگرێتەوە و پێشبینی دروستبوونی لافاو دەکرێت، هەروەها بەشێکی باش لە کانی، چەم و رووبارەکان جارێکی دیکە دەژیێنەوە.

باسی لەوەشکرد، لەو ناوچانەی کە پەڵەی نەداوە، پەڵە دەدات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ فڕۆكەخانەى سلێمانى حەوت كەس بە شنگنی ساختەوە دەستگیركران

فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى دەڵێت، حەوت ڤیزای شنگنی ساختەیان ئاشكراكردووه‌، كە ‏خاوەنەكانیان دەیانویست لەڕێگای ترانزێتەوە بگەنە وڵاتی ئەڵمانیا.‏ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ له‌…
زیاتر ببینە

یەکگرتووی ئیسلامی: حکومەتی کاربەڕێکەر لەبری چارەسەری قەیرانەکان پەنا بۆ ترساندن و رشتنی خوێنی هاوڵاتییان دەبات

فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، رایگەیاند، حکومەتی کاربەڕێکەر لەبری چارەسەری قەیرانەکان پەنا بۆ ترساندن و رشتنی خوێنی هاوڵاتییان دەبات.…
Total
0
Share