دەربارەی كێشەی موچەی فەرمانبەران چوار پەرلەمانتار ڕاگەیەنراوێكی هاوبەش بڵاودەكەنەوە

چوار پەرلەمانتاری كورد لە بەغداد پشتیوانی لە ڕێككەوتنی نێوان هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم دەكەن و دەشڵێن، بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەی موچە و شایستە داراییەکانی تری بانگهێشتی حکومەتی هەرێم دەکەین بۆ هەنگاوی بەپەلە و كرداری.

لە ڕاگەیەنراوە هاوبەشەكەدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی دووەم لەلایەن چوار ئەندامی كوردی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوكراوەتەوە هاتووە، پشتیوانی لە ڕێکەوتنی دەستوری و یاسایی نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین.

دەشڵێن، “لە پێناوی کۆتایی هێنان بە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و شایستە داراییەکانی تری هەرێم لە نێویاندا پێشمەرگە و جوتیاران و تێکرای شایستە دارییەکانی تر، بانگهێشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ هەنگاونانی بە پەلە و کرداری بە شێوەیەکی شەفاف و ڕون لەگەڵ حکومەتی عێراق و دەزگا پەیوەندیدارەکانی و پابەندبوون بەو دەقە دەستوری و یاساییانەی کە وا دەکات پشکی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2020 و پشکی هەرێم لە یاسای موازەنەی ساڵی 2021 بکاتە دەرفەتی ئاسایی بونەوەی موچە و بودجە و ژیانی هاوڵاتیانی هەرێم”.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەنراوەكە، كە لەلایەن پەرلەمانتاران (ئەحمەد حاجی رەشید، جەمال کۆچەر، شیروان میرزا، هۆشیار عەبدوڵا) واژووكراوە، دەڵێن، بەوپەڕی ڕاشکاوییەوە ڕایدەگەیەنین ئیدی کاتیەتی و کاری جدیش بۆ ئەوە دەکەین کە داهاتی نەوت و داهاتەکانی تری هەرێمی کوردستان تەنها لە خزمەتی هاونیشتیمانیاندا بەکاربهێنرێن.

بابەتی پێشتر

موسڵمانەکانى ناو ئیسرائیل

بابەتی دواتر

هەرێمی كوردستان.. 25 توشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ماوەی هەفتەیەکدا لە سلێمانی بە نزیکەی نیوەی هەموو پارێزگاکانی عێراق کارتی بایۆمەتری وەرگیراوەتەوە

نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانی لەلایەن هاوڵاتییانەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە…
Total
0
Share