سەرۆكی پێشووی شارەوانیی دهۆك و دوو فەرمانبەر دەستگیركران

بەتۆمەتی “گەندەڵی” سەرۆكی پێشووی شارەوانیی دهۆك و دوو فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتییەكە دەستبەسەركران.

پەیامنێرمان لە دهۆك پێیڕاگەیاندین، لەسەر فەرمانی دادوەر سەرۆكی پێشووی شارەوانیی دهۆك و دوو فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتییەكە بە تۆمەتی تێوەگلان لە “گەندەڵی” دەستگیركراون.

بەر لە چەند ڕۆژێكیش فەرمانبەرێكی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای دهۆك بە تۆمەتی دزینی 290 ملیۆن دینار دەستگیركرا.

بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێرمان دوای لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی فەرمانبەرەكە، ژمارەیەك فەرمانبەری دیكەی هەمان بەڕێوەبەرایەتی دەستبەسەركراون.

بابەتی پێشتر

منداڵێك بە چوار پەلی جیاوازەوە لەدایكبوو

بابەتی دواتر

پاریس (10) یاریزانی خستووەتە لیستی ڕەشەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share