پەرلەمانی کوردستان لە كۆبوونەوەدایە و بڕیارە خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پێشنیاز و پڕۆژەیاسایەک بکات.
كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكرد و بەپێی بانگهێشتنامەیەك كە د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ پەرلەمانتارانی ناردووە، بهرنامهی كاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بەمشێوەیە دەبێت:
یەكەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان-عێراق) بهپێی حوكمی ماددهكانی (90، 91، 93، 96) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان.
دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی ماددەی (79، 80) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
1- پێشنیازەیاسای (سەندیكای خاوەن پیشە تەندروستییەكانی هەرێمی كوردستان-عێراق).
2- پێشنیازەیاساكانی (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق) و (پاراستنی مافی ئاژەڵان).
سێیەم: خوێندنهوهی دووهم بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، بهپێی حوكمی ماددهكانی (87، 88، 89، 97) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان.
1- پێشنیازەیاسای (بەركاركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵەی ئەلیكترۆنییەكان ژمارە (78)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
2- پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
3- پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (8)ی ساڵی 2008).