ئێران مووشەكێكی نوێی تاقیكردەوە كە توانای هەڵگرتنی مانگی دەستكردی هەیە

“باڵدار” ناوی مووشەكێكی نوێی ئێرانە و دووەم جارە ئەو وڵاتە بە مەبەستی تاقیكردنەوە هەڵیدەدات، توانای هەڵگرتنی مانگی دەستكردی هەیە و بە سووتەمەنیی ڕەق و شل كاردەكات.

ئەحمەد حوسەینی وتەبێژی كۆمەڵەی ئاسمانگەڕی لە وەزارەتی بەرگریی ئێران دەڵێت، هەڵدانی مووشەكەكە بۆ دووەمین جار بە مەبەستی توێژینەوە بووە، مانگێكی دەستكردی هەڵگرتووە كە لەڕووی تایبەتمەندیی تەكنیكییەوە ڕكابەریی مانگە دەستكردە پێشكەوتووەكانی جیهان دەكات.

بەپێی وتەی حوسەینی، “مووشەكی باڵدار” بە دوو قۆناغ هەڵدەدرێت، لە یەكەمیاندا بە سووتەمەنیی ڕەق كاردەكات و لە قۆناغی دووەمدا سووتەمەنیی شل پاڵی پێوەدەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکوەزیرانی پاکستان: گەیشتین بە کۆتاییەکانی دەقی ڕێککەوتنی ئاشتیی نێوان ئەمریکا و ئێران

سەرۆکوەزیرانی پاکستان ڕایدەگەیەنێت، گەیشتووین بە کۆتایی دەقی  ڕێککەوتنی ئاشتیی نێوان ئەمریکا و ئێران. شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند،…
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: 50 هەزار سەربازمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیركردووە

سێنتکۆم، ڕایگەیاند، 50 هەزار سەربازمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیركردووە. فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا ‘سێنتکۆم’، ڕایگەیاند، 50 هەزار سەربازمان…
Total
0
Share