چیرۆکی برەیزوایت و ئومتیتی کۆتایی هاتووە

مارتن برەیزوایتی دانیمارکی و ساموێل ئومتیتی فەرەنسی کۆتایی بە گرێبەستەکانیان دەهێنن و یانەی بەرشلۆنە ڕووە و یانەیەکی دیکە بەجێدەهێڵن.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ئاشکرای کردووە، ساموێل ئومتیتی بەرگریکاری فەرەنسی لەگەڵ ئیدارەی بەرشلۆنە گفتوگۆی کردووە و بۆی دەرکەوتووە، هیچ چانسێکی دەرکەوتنی نییە و بڕیاری داوە هاوینی 2022 ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

نزیکترین یانە بۆ واژۆ کردنی گرێبەستی ئومتیتی یانەی ئۆڵیمپیک لیۆنی فەرەنسییە، کە داوایان لێکردووە مووچەکەی کەم بکاتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، مارتن برەیزوایتی هێرشبەری دانیمارکی لەگەڵ چەند یانەیەکی خولی ئەمریکا و خولەکانی کەنداوی عەرەبی دەستی بە دانوستاندن کردووە، نزیکترینیان یانەکانی شاری نیو یۆرکن لە ئەمریکا.

هەر دوو یاریزانەکە بڕی هەشت ملیۆن یورۆ داهات بۆ یانەی بەرشلۆنە دەگەڕێننەوە، جگە لە مووچەکانیان کە زیاترە لە 14 ملیۆن یورۆی ساڵانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) کریستیانۆ به‌ “هاتریک” یونایتدی له‌دۆڕاندن ڕزگارکرد

یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 29ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی یونایتد کۆتاییهات. ئەمشه‌و…
Total
0
Share