وەزارەتی تەندروستی لەبارەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات

وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات و دەڵێت، عێراق چووەتە شەپۆلی پێنجەمی كۆرۆناوە و بڵاوبوونەوەی زۆر خێرایە.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئامارێكی لەبارەی پەتای كۆرۆناوە بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، عێراق چووەتە شەپۆلی پێنجەمی پەتای كۆرۆناوە و بڵاوبوونەوەی بەراورد بە شەپۆلی چوارەمی پەتاكە زۆر خێرایە.

وەزارەتەكە دەڵێت، پێش دوو ڕۆژ ڕێژەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا 6% بوو، دواتر بەرزبووەوە بۆ 9% و ئەمڕۆ ڕێژەكە گەیشتووەتە 14% لە كاتێكدا بەر لە سێ هەفتە تەنها 3% بوو.

وەزارەتی تەندروستی، ئاماری كوتان دژی كۆرۆنای ئاشكراكرد و وتی، 75%ی هاوڵاتییان ڤاكسینی دژەكۆرۆنایان وەرگرتووە و ئەوەش ڕێژەیەكی زۆر بەرزە، بەڵام ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە نەخۆشخانە دەهێڵدرێنەوە، 65%یان ئەو كەسانەن كە ڤاكسینی دژەكۆرۆنایان وەرنەگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: ئەگەر خوێندنگەکان بکرێنەوە دەبێت بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەکان بێت

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەەی ئەمڕۆدا بڕیار لەسەر پرۆسەی…
Total
0
Share