نرخی پشكنینی كۆرۆنا بەڕێژەی 40% كەمكرایەوە

بۆ نەخۆش و بەرکەوتووانی نەخۆش لە نەخۆشخانە ‏حکومییەکان پشكنینەكە بەخۆڕایی دەبێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم كەمكردنەوەی نرخی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەڕێژەی ‏‏40% ڕادەگەیەنێت.‏

وەزارەتەكە ڕایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتیان و ئاسانکاریی پێویست بۆ ‏ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێداچوونەوە بە میکانیزم و نرخەکانی ‏پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ‏PCR‏ دەکات.‏

دەشڵێت، نرخی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ڕێژەی نزیكەی 40% کەمکرایەوە.‏

تەندروستیی هەرێم ڕوونیشیكردەوە، بۆ نەخۆش و بەرکەوتووانی نەخۆش لە نەخۆشخانە ‏حکومییەکان پشكنینەكە بەخۆڕایی دەبێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی بەزۆر هێشتنەوەی نەخۆشێكی هەولێر لە نەخۆشخانە، ڕوونكردنەوە دەدات

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بەو نەخۆشە بڵاوکردەوە، کە لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی شاری هەولێردا بەزۆر…
Total
0
Share